كەشناسی وادەی كۆتایی ھاتنی شەپۆلی بارانبارینی ئاشكرا كرد
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
لەسەرەتای ئەم ھەفتەیەدا شەپۆلێكی بارانبارین ناوچەكانی ھەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و كەشناسی وادەی كۆتایی ھاتنی ئەو شەپۆلە بارانبارینە ئاشكرا دەكات.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت و لە ھەندێك ناوچە باران بەردەوام دەبێت، لە كاتەكانی پاش نیوەڕۆدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی كردووە، سبەی رۆژی چوار شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.
