پارتی و یەكێتی راپۆرتی لیژنەكان تاوتوێ دەكەن

لەبارەی پێكھێنانی حكوومەت كۆدەبنەوە

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ھەولێر كۆدەبنەوە و راپۆرتی ئەو لیژنانە تاوتوێ دەكەن كە لەسەر چەند دۆسییەك پێكیان ھێناون.

بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەكێتی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت و تاوتوێی میكانیزمەكانی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت دەكەن.

ھەر بەپێی زانیارییەكان، پارتی و یەكێتی گفتوگۆ لەبارەی راپۆرتی ئەو لیژنانە دەكەن كە پێشتر بۆ دۆسییەكانی كەركووك و بەغدا و ھەرێمی كوردستان پێكھێنراون و ھەوڵدەدەن، بۆ ئەوەی لەسەر خاڵە ناكۆكەكان بگەن بە رێككەوتن.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە كوردستان24 راگەیاند: "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پارتی و یەكێتی چەند پرسێكی گرنگی پەیوەندار بە پێكھێنانی حكوومەت یەكلا دەكەنەوە".

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست كوردستان24 كەوتوون، لە گەڕێكی دیكەی دانوستانەكان بۆ پێكھێنانی حكوومەت، پارتی و یەكێتی بە جیا لەگەڵ شاندی گۆڕان كۆدەبنەوە.