پۆلیسی سلێمانی: كه‌سێك بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك دەستگیركرا
تۆمه‌تباره به كوشتنی هاووڵاتییه‌ك له پێنجوێن
K24 - هه‌ولێر:
كه‌سێك به تۆمه‌تی كوشتنی هاووڵاتییه‌ك، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسمی گه‌رمكی سه‌ر به پۆلیسی پێنجوێن ده‌ستگیركرا.
به گوێڕه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ 29-1-2018 ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی گەرمكی سەربەبەشی پۆلیسی پێنجوێن كەسێكیان دەستگیركرد كە تۆمەتبارە بە كوشتنی هاوڵاتییەك.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، ئه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوه، تۆمه‌تی كوشتنی هاووڵاتییه‌كی ئاراسته كراوه به ناوی (ه. س.ح ), لەدایكبووی 1993، كه له رۆژی 19-6-2018، لەناحیەی گەرمكی سەربە قەزای پێنجوێن بە فیشەك كوژرا.
پۆلیس راشیگه‌یاندووه، دوای گەیشتنی هێزەكانیان و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان پشكنین و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كرا‌و لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكرد و سەرجەم بەڵگەو سكاڵاكان كۆكرانەوە ، سەرنجام ڕۆژی 28-1-2019 دادوەر فەرمانی گرتنی بۆ تۆمەتبار (ی. أ. خ) لەدایكبووی 1995 دەركرد .
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، ئێستا بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی تۆمەتبار ڕاگیراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە لە لایەن بنكەی پۆلیسی گەرمك بۆ تۆمەتبار كراوەتەوە.