به‌ فه‌رمی پاریس سانجێرمان هاورێیه‌كه‌ی مێسی هێنایه‌ ریزه‌كانی

پاریس سانجێرمان یاریزانێكی ئارجێنتینای گواسته‌وه‌

لیۆناردۆ پارێدێسی ئارجێنتینایی بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسیەوە کرد، ئه‌م یاریزانه‌ به‌ هاوڕێیه‌كی نزیكی مێسی ناسراوه‌.

ماڵپەری فەرمی شازادەکان بڵاویکردەوە لەگەڵ بەرگریکاری ئارجێنتینایی و یاریزانی زێنیت سان پێتەرسبۆرگی رووسیا گەیشتونە رێكکەوتن و ئەم یاریزانە بە فەرمی پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کردووە و بۆ ماوەی چوار وەرز گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ کراوە و بڕی گرێبەستەکەش 40 ملیۆن یۆرۆیە و لەگەڵ پاداشتەکان دەگاتە 47 ملیۆن یۆرۆ، هەروەها ئەم یاریزانە لەگەڵ یانە نوێیەکەی درێسی ژمارە هەشت ده‌پۆشێت.

به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئۆلێی ئارجێنتینا ئه‌م بەرگریکاره‌ 24 ساڵیه‌ی تانگۆ یه‌كێكه‌ له‌و یاریزانانه‌ی له‌ لایه‌ن مێسی كاپتنی ئارجێنتینا خۆشه‌ویسته‌ و په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌.

 لیۆناردۆ پارێدێس لە وەرزی 2017 بۆ 2018 لە ریزەکانی یانەی رۆمای ئیتاڵیا گواسترایەوە ریزەکانی یانەی زێنیتی رووسی و دوای ئەنجامدانی تەنها 15 یاری بە درێسی ئەم یانەیە، یانەکەی جێهیشت و پەیوەندی بە ریزەکانی پاریس سانجیرمانی فڕەنسیەوە کرد.

لیۆناردۆ پارێدێس ناوه‌راستكاری نوێی یانه‌ی پاریس سانجێرمان
لیۆناردۆ پارێدێس ناوه‌راستكاری نوێی یانه‌ی پاریس سانجێرمان