پەیامی مەسرور بارزانی بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو سەعید یەحیا
"بەرھەمەكانی خه‌تات ھەمیشە یادی خوالێخۆشبوو بە زیندوویی دەھێلنەوە"
K24- هه‌ولێر:
له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سه‌عید یه‌حیا خه‌تات، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی كورد، مه‌سرور بارزانی، راویژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان سه‌رخۆشی له بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو كرد، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو سەعید یەحیا خەتات:
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا سەعید یەحیا خەتاتمان پێگەیشت، هاوبەشی خەمتانین، بەم بۆنە دڵتەزێنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و خزم و کەسوکار و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەکەین.
لە خوای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایش بە هەموو لایەک ببەخشێ.
کۆچی دوایی بەرێزیان زیانێکە بۆ بواری رۆشنبیری و رۆژنامەنووسی و ئەدەبی کوردی، بێگومان بەرھەمە دەوڵەمەندەکانی ھەمیشە یادی خوالێخۆشبوو بە زیندوویی دەھێلنەوە.
انا للە و انا الیە را‌جعون، براتان مەسرور بارزانی، ٢٩/١/٢٠١٩
H.B