به‌هۆی داڕمانی زه‌وی رێگای 10 گوند له سنووری قه‌زای شه‌قڵاوه داده‌خرێت
داوا ده‌كه‌ن به‌هانایانه‌وه بچن
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌ڤه‌ری خهیلانهتی له سنووری قه‌زای شه‌قڵاوه به ماڵپه‌ڕی كوردستان 24ی راگه‌یاند، به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ و داڕمانی زه‌وی، رێگای سه‌ره‌كی نێوان گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری قه‌زای شه‌قڵاوه و پارێزگای هه‌ولێر داخراوه.
ئه‌و هاووڵاتییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ر به‌هۆی ئه‌و داڕمانه دوو ستوونی كاره‌با له ناوچه‌كه شكاون، كه یه‌كێكیان سه‌ر به هێڵی گواستنه‌وه‌ی 36ـی كاره‌بای په‌ستانی به‌رزه، به‌و هۆیه‌شه‌وه كاره‌بای ئه‌و گوندانه‌ش پچڕاوه.
گوتیشی: قوتابیانی ئه‌و گوندانه كه له سه‌نته‌ری شاره‌كان ده‌خوێنن، ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه خوێندگاكانیان، له رێگه‌ی كوردستان 24ـه‌وه داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن، به‌هانایانه‌وه بچن و ئه‌و كێشانه بۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌و گوندانه‌ی رێگا و كاره‌بایان به‌ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر پچڕاوه، بریتین له: "سه‌ركه‌ند خه‌یلان، ره‌زگه دوین، كه‌له‌كین خه‌یلانی (ئازه‌ران)، پرینگه، زێبارۆك، ناوكهندانی هه‌ركیان و چه‌ندین گوندی دیكه".
له چه‌ند كاتژمێری رابردوودا شه‌پۆلێكی به‌خوڕی بارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی گرته‌وه و به‌و هۆیه‌وه ئاستی ئاو له رێڕهوهكانیدا به‌رز بووه‌وه، له هه‌ندێ شوێنیش به‌هۆی زۆربوونی رێژه‌ی ئاو و داڕمانی زه‌وی، بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك رێگاكان داخران.
H.B


