شاندی به‌غدا بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانپێگه‌یشتووانی تیرۆر گه‌یشته هه‌ولێر
لە ھەرێمی کوردستان لێژنەیەک بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانپێگهیشتووان پێکدەھێنرێت
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شاندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی قوربانیانی تیرۆر له ده‌زگای شه‌هیدانی حكوومه‌تی فیدراڵ به سه‌رۆكایه‌تی تاریق مه‌نده‌لاوی، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ناوبراو و محه‌مه‌د قاسم، نوێنه‌ری ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێریان كرد و، له‌گه‌ڵ مه‌حموود حاجی ساڵح، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه.
لە دیدارێکدا کە بریکاری وەزارەت، بەڕێوەبەری گشتی خزمەتگوزاری و راوێژکاری وەزارەت ئامادەی بوون، تاریق مەندەلاوی ئامانجی سەردانەکەی ئاشكراكرد، کە دەیانەوێ لە ھەرێمی کوردستان لێژنەیەک پێکبھێنن وابەستەی فەرمانگەی قەرەبوو بێت لە دەزگای شەھیدانی عێراق بە پێی یاسای ژمارە ٢٠ بۆ قەرەبوو کردنەوەی زەرەرمەندانی تیرۆر و ھەڵە سەربازییەکان.
ھەروەک میکانیزمی کاری ئەو لێژنەیەشی روون کردەوە، ئەو بڕە قەرەبووەشی خستە روو کە له یاساکەدا دیاریکراوه.
لە بەرامبەردا وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامادەیی وەزارەتی بۆ پێشکەش کردنی ھەر ئاسانکاریەک نیشان دا، کە پێویست بێت و ھیوای خواست، قەرەبووی ماددی و مەعنەوی قوربانیانی تیرۆر لە عێراق و کوردستان بکرێتەوە.
بڕیارە بۆ پێک‌ھێنانی ئەو لێژنەیە شاندێكی دیكه‌ی عێراقی فیدڕاڵ بەیانی سەردانی پارێزگای ھەولێر بکات و گفتوگۆی ئەم بابەتە بکرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، بڕیاره حكوومه‌تی عێراق كه‌س و كاری شه‌هیدانی شه‌ڕی تیرۆر و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان به بڕی 50 ملیۆن و بریندارانیش به بڕی 5 ملیۆن دینار قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، قه‌ره‌بووه‌كه قوربانیانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه ناگرێته‌وه كه له كرده‌وه و ته‌قینه‌وه‌كانی به‌ر له ساڵی 2003 له عێراق بوونه‌ته قوربانی.
H.B