هه‌سه‌ده دوا مۆڵگه‌ى داعشى له دێرزوور گه‌مارۆ داوه
لە پێشڕەوییەكانی بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی دوا بارەگاكانی داعش لە دێرزوور بەردوامە
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) رايگه‌ياند، لە پێشڕەوییەكانی بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی دوا بارەگاكانی داعش لە دێرزوور بەردوامە.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييهكان داعش تەنیا چوار كیلۆمەتر چوارگۆشەی لەدەست ماوە و گەمارۆ دراوە.
لەو بەشە بچووكەدا كە دەكەوێتە نزیك سنووری عێراق، سەركردەكانی داعش ماون، كەسانێكیش لەدەست داعش رادەكەن.
ھەسەدە ئاماژەى به‌وه‌شكردووه، بەردەوام چەكدارانی داعش لەگەڵ هاووڵاتيانى ئاوارهبووى ناوچه‌كه خۆیان رادەست هێزه‌كانيان دەكەن.