توركیا و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له سووریا رێككه‌وتن
"تره‌مپ سه‌ردانی توركیا ده‌كات"
K24- هه‌ولێر:
ئیبراهیم كاڵن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا و جۆن بۆڵتون، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیكردن له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا رێككه‌وتن.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئه‌نادۆڵۆی توركی، بۆڵتون و كاڵن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش گه‌یشته لێكتێگه‌یشتن، كه پێویسته له‌كاتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، توركیا و ئه‌مه‌ریكا له هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامدا بن.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا به ئهنادۆڵۆیان راگه‌یاندووه، بۆڵتون و كاڵن له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه ئه‌و بابه‌تانه‌یان تاوتوێ كردووه، كه هه‌ریه‌ك له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغانی هاوتا توركه‌كه‌ی له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاشكرایانكردووه، بۆڵتون و كاڵن زۆرترین گفتوگۆیان له‌باره‌ی گۆڕانكاریه‌كانی سووریا كردووه و هه‌ردوو لا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، كه پێویسته له‌كاتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، واشنتن و ئه‌نقه‌ره له هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامدا بن و، بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له سووریا و جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ڕێگای مونبجیش، پێویسته هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیادا هه‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه و چۆنییه‌تی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا له سووریا بكرێت.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، هه‌ردوو لا گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی هه‌رێمی كردووه و جه‌ختیان له‌سه‌ر هاوكاری نێوانیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر كردووه‌ته‌وه.
ئه‌نادۆڵۆ ئاشكراشیكرد، له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان بۆڵتون و كاڵن، تاوتوێی دانانی پلانی سه‌ردانێكی فه‌رمی چاوه‌ڕوانكراوی دۆناڵد تره‌مپ بۆ توركیا كراوه.
H.B