تره‌مپ: كوردم خۆشده‌وێت
ئیلهام ئه‌حمه‌د ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كورتی خۆی له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هۆتێله‌كه‌ی خۆی له واشنتنی پایته‌خت، بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ئیلهام ئه‌حمه‌دی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكراتی بینیوه و پێیگوتووه: "من كوردم خۆشده‌وێت".
دیداره‌كه دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له سووریا، كه ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات (مه‌سه‌ده) به‌بێ پاڵپشت ده‌هێڵێته‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌و هێزه درووستكردووه.
ئیلهام ئه‌حمه‌د ئاشكرای كرد، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی 10 خووله‌كی نافه‌رمی له‌گه‌ڵ تره‌مپ، داوای كردووه كورد له سووریا به‌ته‌نیا به‌جێنه‌هێڵێت و له وه‌ڵامیشدا تره‌مپ گوتوویه‌تی: " كوردم زۆر خۆشده‌وێت" و به‌ڵێنیشی پێداوه واشنتن كورد به ته‌نیا به‌جێناهێڵێت.
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێستا زیاتر هه‌ست به دڵنیایی ده‌كات له چاو جاران، به‌ڵام هێشتا چاویان له دیداری زیاتره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ر ئه‌و پرسه، به تایبه‌تیش كه پێشبینی ده‌كرێت دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، توركیا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له ناوچه‌كه ئه‌نجام بدات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوای دڵنیایی زیاتر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه نه‌كرێنه ئامانج.
ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی مه‌سه‌ده له كاتێكدایه، كه توركیا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به گرێداراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) وه‌سف ده‌كات و به هه‌مان شێوه‌ش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
پێشتر له‌و باره‌یه‌وه دۆناڵد تره‌مپ، رایگه‌یاند، توركیا له رووی ئابوورییه‌وه تێكیده‌شكێنن ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانیان له سووریا بكاته ئامانج، كه شانبه‌شانی ئه‌مه‌ریكا له دژی داعش جه‌نگاون.
به گشتی تره‌مپ، له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كان هاوسۆزی خۆی بۆ كورد ده‌رده‌بڕێت و پێشتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌رپرسی ئۆفیسی كوردستان 24ی له واشنتن به "مسته‌ر كورد" بانگ كرد و رایگه‌یاند، كورد "شه‌ڕكه‌ری به توانان" و "گه‌لێكی مه‌زنن".
سه‌رچاوه: CNN
ئ. م