باڵیۆزی عێراق له هۆڵه‌ندا به‌هۆی ئاڵای كوردستان به‌شداريی له كۆنفرانسێكی ئابووری ناكات
خۆی به ئاماده‌كارانی كۆنفرانسه‌كه‌ی گوتووه
K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزی عێراق له ئه‌مسته‌ردام، به‌هۆی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له پاڵ ئاڵای عێراق و هۆڵه‌ندا، ره‌تیده‌كاته‌وه به‌شداری له كۆنفرانسێكی ئابووریدا بكات.
كۆنفرانسه‌كه تایبه‌ت بوو به په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا و تێیدا ئاڵای كوردستانیش دانرابوو، به‌ڵام هیشام عه‌له‌وی باڵیۆزی عێراق به ئاماده‌كارانی كۆنفرانسه‌كه‌ی راگه‌یاندبوو، به‌شداری ناكات.
وه‌ك باس ده‌كرێت، ئه‌و باڵیۆزه به ئاماده‌كارانی كۆنفرانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، كه به‌هۆی ئاڵای كوردستان به‌شداری كۆنفرانسه‌كه ناكات.
عه‌له‌وی پێشتر باڵیۆزی عێراق بووه له توركیا و هه‌ڵوێسته‌كانی دژی هه‌رێمی كوردستانه، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی له 25ی ئه‌یلوولی 2017، كه تێیدا نزیكه‌ی 93%ی به‌شداربووان به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ دا.
سه‌رچاوه: شفق نیوز
ئ. م