بەرپرسی خاڵی گومرگی هەولێر- کەرکووک دەستگیرکرا

ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادگا كرا

K24- هه‌ولێر:

دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی، بەرپرسی خاڵی گومرگی نێوان هەولێر- کەرکووک و چەند کارمەندێکی گومرگ لەسەر گەندەڵی دەستگیرکراون.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، بەرپرسی گومرگی نێوان هەولێر- کەرکووک و کارمەندەکانی لە وەرگرتنی رسومات و باجی سەر کاڵاکان گەندەڵیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، گەندەڵی زۆر لە خاڵە گومرگییەکە کراوە و تۆمەتبارانیش بۆ لێکۆڵینەوە رەوانەی بەردەم دادوەر کراون.

H.B

Fly Erbil Advertisment