خولی نایابی عێراق به یاری نێوان هه‌ولێر و نه‌جه‌ف ده‌ستپێده‌كاته‌وه
هه‌ولێر بۆ ئه‌م یارییه له تواناكانی 3 یاریزانی بێبه‌شه

خولی نایابی عێراق به یاری نێوان نه‌جه‌ف و هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كاته‌وه، كه تێیدا شاندی یانه‌ی هه‌ولێر له رۆژی سێشه‌ممه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م یارییه گه‌شتی شاری نه‌جه‌فی كردووه.
له گه‌ڕی چوارده‌یه‌می خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه له كاتژمێر 2:30 رووبه‌ڕووی نه‌جه‌ف ده‌بێته‌وه، یارییه‌كه‌ش به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌م یارییه‌دا نازم شاكر راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر به‌هۆی پێكانه‌وه له تواناكانی (هه‌ردی سیامه‌ند، عه‌لی فازڵ و وریا كامه‌ران) بێبه‌ش ده‌بێت، به‌ڵام یانه‌ی هه‌ولێر بۆ ئه‌م یارییه پشت به تواناكانی مارسێل سێلڤای به‌رازیلی ده‌به‌ستێت كه له گواستنه‌وه‌ی زستانه هاوشانی عه‌لا شبلی سووری و عه‌لی حوسێن په‌یوه‌ندیان به ریزه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر كردووه.
یانه‌ی هه‌ولێر دوایینجار كه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی نه‌جه‌ف بووبێته‌وه له ئۆكتۆبه‌ری 2015 بوو كاتێك له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه هه‌ولێر به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك شكستی به نه‌جه‌ف هێنا.
هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی عێراق له كۆی 13 یاری، 4 بردنه‌وه، 4 به‌رامبه‌ربوون و 5 شكستی هه‌یه، به كۆكردنه‌وه‌ی 16 خاڵ پله‌ی نۆیه‌می گرتووه، له به‌رامبه‌ردا نه‌جه‌ف به 14 خاڵ له پله‌ی یازده‌یه‌م دێت.