3 رفێندراوی دیكه له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگاركران
له سووریا رزگاركراون
K24- هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزیدی له دهۆك رزگاركردنی دوو ئافره‌ت و منداڵێكی دیكه‌ی رفێندراوی ده‌ست داعش راگه‌یاند، كه له ساڵی 2014ـه‌وه تا ئێستا له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێندرابوون.
حوسێن قائیدی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوان ئاشكرایكرد، "نووسینگه‌كه‌یان توانی 2 ئافره‌ت و منداڵێكی دیكه‌ی رفێندراوی ده‌ست داعش له سووریا رزگار بكات، به ناوه‌كانی "م، خدر، باجۆ" ته‌مه‌ن 30 ساڵ، خه‌ڵكی ته‌ل قه‌سه‌ب، "ب، به‌ده‌ل، ك" ته‌مه‌ن 40 ساڵ، خه‌ڵكی زۆراڤا و "ر، جه‌لال خودێدا" ته‌مه‌ن 12 ساڵی، خه‌ڵكی ته‌ل قه‌سه‌ب".
قائیدی راشیگه‌یاند، "له ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌كه‌یانه‌وه له‌كۆی "6417" رفێندراوی ده‌ست داعش تائێستا "3352" كه‌س له هه‌ردوو ره‌گه‌ز رزگاركراون".
دووپاتیشیكرده‌وه، رزگاركردنی ئه‌و 3 رفێندراوه له‌ناو خاكی سووریا بووه و به هه‌وڵی ئه‌و كه‌سانه پرۆسه‌كه ئه‌نجامدراوه، كه له سووریا كار بۆ نووسینگه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و گوتیشی: "ئه‌و سێ رزگاركراوه به‌م نزیكانه ده‌گه‌نه‌وه هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كانیانه‌وه پێشوازیان لێده‌كرێت".
جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌وڵه‌كانیان بۆ رزگاركردنی ئه‌وانه‌ی ماون به‌رده‌وامن.
H.B