نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی IFC دۆخی ئابووری هه‌رێم تاوتوێ ده‌كه‌ن
كار بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كره‌تی ئابووری كوردستان ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
له دیدارێكی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی IFC, كه به سه‌رۆكایه‌تیی، مه‌رزه حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار و ڕاگری ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌و سه‌ردانه‌یان كردبوو، گفتوكۆ له‌باره‌ی چه‌ندین پرسی دارایی و ئابووری كرا.
له دیدارێكدا كه قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، شاندی میوان خۆشحالیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشییان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، بۆ مامه‌ڵه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كانی ساڵانی ڕابردوو، كه ئێستا ئاماژه‌كان به‌ره‌و باشبوونی دۆخه‌كه ده‌چن و ئاماده‌ییی خۆیان بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له بواری ڕیفۆرمه ئیداره‌ییه‌كان، په‌ره‌پێدانی بواری به‌ڕێوه‌بردن، ئابووری و پاره‌داركردنی پڕۆژه‌كانی ژێرخانی ئابووری نیشان دا.
هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگكاری IFC باسی له پاڵپشتیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پرۆژه ستراتیژییه‌كان كرد، كه به‌شێكیان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پاره‌دار كراون و له ڕێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه ئه‌نجام دراون، ئاماده‌ییی خۆیشی ده‌ربڕی كه پڕۆژه‌ی دیكه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت له داهاتوودا پاره‌دار بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری ببوژێته‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه‌رتی تایبه‌ت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئابووری گرنگیی خۆی هه‌یه و ئه‌و پاڵپشتییه‌ش له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بینن و پشتگیریی خۆی بۆ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ربڕی.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و دووپاتی كرده‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سیاسه‌تی ئابووریی خۆیدا به پێویست ده‌زانێت كه‌رتی تایبه‌ت ڕۆڵێكی به‌رچاو ببینێت، كه هه‌ر ئه‌و كه‌رته‌یه ده‌توانێت ببێته داینامۆی ئابوورییه‌كی به‌هێز و له‌مباره‌یه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كات، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ڕیفۆرمه‌كان به‌رده‌وام بن، به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی ئه‌دای حكوومه‌ت و بژێوی هاووڵاتیان و هێنانی سه‌رمایه‌گوزارانی بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی ئابووری، دوا پێشهاته‌كان، گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرسی یاسای بودجه، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
H.B