گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستانه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

لەسەر چەند تەوەرێك گفتوگۆ دەكەن

K24 - ھەولێر

پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستانه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و بڕیاره‌ ئەمڕۆ شاندی باڵای پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌  كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و حزبی شیوعی كۆببێته‌وه‌‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ كوردستان24ی راگه‌یاند: "بڕیاره‌ ئەمڕۆ شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان كۆببێته‌وه‌".

بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، بڕیاره‌ له‌و كۆبوونه‌وانه‌، شاندی باڵای پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ لایه‌نه له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان و  پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ بكات.