كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمی لە ھەولێر 17 پلە و نزمترینیش 9 پلەی سیلیزی دەبێت.

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی كردووە، سبەی رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور بێت و لە ھەندێك كاتدا دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە ھەور.
