مه‌هه‌په ئاوازی گۆرانییه‌كی كوردی ده‌دزێت
هونەرمەندانی تورکیا دەیان ئاوازی کوردی‌یان بەکارهێناوە
K24 - ھەولێر
پارتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا (مه‌هه‌په) به دزینی ئاوازی گۆرانییه‌كی گرووپی به‌رخودان، كە گرووپێكی باكووری كوردستانە تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
كه‌سێك به ناوی سه‌رحه‌د ئه‌یاله‌د ئاشكرای كردووه، گۆرانیبێژ مسته‌فا یڵدز دۆغان، ئاوازی گۆرانییه‌كی گرووپی به‌رخودانی به‌ناوی به‌هه‌شتی جیهان، بۆ مه‌هه‌پە كردووه‌ته، سروودی بانگەشكردن بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا، ئه‌و پرسه له نێو میدیاكانی توركیا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه.
ئەو سروودە ئەندام و لایەنگرانی مەھەپەی دڵخۆشكرد، بەڵام سه‌رحه‌د ئه‌یاله‌د لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرای كرد، كە ئاوازی ئەو سروودە ھی گۆرانییەكی كوردییە و دزراوە، لە ساڵی 1991 لەلایەن گرووپی بەرخودان ئەو گۆرانیە گوتراوە.
پێشتریش چەند ئاواز و گۆرانییەكی دیكەی كوردی لەلایەن ھونەرمەندانی تورك گوتراوەتەوە و ئاماژەشیان بەوە نەكردووە كە لە كوردییەوە وەریان گرتووە.