ئيلهام ئه‌حمه‌د: هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك له باره‌ى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له سووريا نييه
هيچ شتێك له‌سه‌ر زه‌وى نه‌گۆڕاوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى جێبه‌جێكارى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات، ئيلهام ئه‌حمه‌د، رايگه‌ياند، هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك له باره‌ى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا نييه.
هه‌روه‌ها گوتى: هيچ ئاماژه‌يه‌ك بۆ گۆڕ‌انى په‌يوه‌ندى نێوان واشنتن و كوردى سووريا له ئارادا نييه.
ئيلهام ئه‌حمه‌د، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست، گوتيشى: هيچ شتێك له‌سه‌ر زه‌وى نه‌گۆڕاوه و ره‌وشه‌كه هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌يه، كه پێش راگه‌ياندنه‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ هه‌بووه له باره‌ى كشانه‌وه له سووريا.
ئيلهام ئه‌حمه‌د، باسى له‌وه‌شكرد، له ميانى ديداره كورته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، كه ئه‌مه‌ريكا رێگه نادات كورد له سووريا رووبه‌ڕووى كوشتار ببێته‌وه و تره‌مپ له‌وه دڵنياى كردووينه‌ته‌وه.
ئ.ڕ