سێ ئافره‌تى ئێزدى و ده‌يان هاووڵاتى له‌ ده‌ستى داعش رزگار كران

هه‌سه‌ده‌ رايگه‌ياند، توانيويانه‌ 150 هاووڵاتى له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش رزگار بكه‌ن

K24 – هه‌ولێر:

هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده‌) رايگه‌ياند، ئێواره‌ى رابردوو، توانيويانه‌ 150 هاووڵاتى له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش رزگار بكه‌ن، كه‌ 3 ئافره‌تى ئێزدى شنگاليان تێدايه‌.

هه‌سه‌ده‌ روونيشيكردووه‌ته‌وه‌، ئافره‌ته‌ رزگاركراوه‌كان ناويان (مه‌قبوله‌ خدر باجۆ، رانيا جه‌لال و به‌هار به‌ده‌ر) و خه‌ڵكى گوندى زۆرئاڤا و ته‌ل قه‌سه‌بى شنگالن.

هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده‌) رايگه‌ياند، لە پێشڕەوییەكانی بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی دوا بارەگاكانی داعش لە دێرزوور بەردوامە.

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌ ميدياييه‌كان داعش تەنیا چوار كیلۆمەتر چوارگۆشەی لەدەست ماوە و گەمارۆ دراوە.

لەو بەشە بچووكەدا كە دەكەوێتە نزیك سنووری عێراق، سەركردەكانی داعش ماون، كەسانێكیش لەدەست داعش رادەكەن.

ھەسەدە ئاماژەى به‌وه‌شكردووه‌، بەردەوام چەكدارانی داعش لەگەڵ هاووڵاتيانى ئاواره‌بووى ناوچه‌كه‌ خۆیان رادەست هێزه‌كانيان دەكەن.