ئه‌و ديمه‌نانه‌ى 40 هه‌زار ساڵه به‌سته‌ڵه‌كى باكوور دايپۆشيوون ده‌ركه‌وتنه‌وه
به هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و ديمه‌نه سه‌رنجڕاكێشانه‌ى هه‌زاران ساڵه له ژێر به‌سته‌ڵه‌كدان، له ئێستادا به هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما ده‌ركه‌وتنه‌وه.
توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێ له باره‌ى رووه‌كه‌كانى ناوچه‌ى به‌سته‌ڵه‌كى دوورگه‌ى باڤن له كه‌نه‌دا ده‌ريخستووه، ئه‌و رووه‌كانه‌ى زياتر له 40 هه‌زار ساڵه له ژێر به‌سته‌ڵه‌كدا بوونه، ئێستا ده‌ركه‌وتوونه‌ته‌وه.
زاناكان ده‌ڵێن پێش 115 هه‌زار ساڵ ئه‌و ناوچه‌يه رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێكى گه‌رما بووه‌ته‌وه.
ئه‌و زانايانه پێشبينيشيان كردووه، له چه‌ند سه‌ده‌ى داهاتوودا ئه‌و ناوچه‌يه به ته‌واوى گه‌رم دابێت و به‌سته‌ڵه‌كى تێدا نه‌مێنێت.
سيمون بندڵتۆن، توێژه‌رى په‌يمانگه‌ى (Arctic and Alpine) رايگه‌ياندووه، پله‌ى گه‌رماى جه‌مسه‌رى باكوور سێ ئه‌وه‌نده‌ى ناوچه‌كانى ديكه‌ى جيهان به‌رز ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ش مه‌ترسى له‌ناوچوونى به‌سته‌ڵه‌كه‌كانى هێناوه‌ته ئاراوه.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر