له كه‌ركووك چوار ساڵه نه‌خۆشخانه‌يه‌ك ته‌واو كراوه و هێشتا نه‌كراوه‌ته‌وه
به هۆى گه‌نده‌ڵييه‌وه نه‌كراوه‌ته‌وه
K24 – كه‌ركووك:
سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى، ئه‌رشه‌د ساڵحى رايگه‌ياند، گومانمان هه‌يه، له‌سه‌ر پرسى كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌يه‌كى كه‌ركووك، كه چوار ساڵه ته‌واو كراوه، به‌ڵام به هۆى گه‌نده‌ڵييه‌وه نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌رشه‌د ساڵحى، ئه‌مڕۆ هه‌ينى له تويتێكدا نووسيويه‌تى: له ميانى سه‌ردانمان بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى كه‌ركووك، بۆمان ده‌ركه‌وتووه، نه‌خۆشخانه‌يه‌ك به ناوى "النصر" چوار ساڵه پرۆژه‌كه‌ى ته‌واوكراوه، به‌ڵام هێشتا نه‌كراوه‌ته‌وه.
گوتيشى: "هۆكارى نه‌كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه ئه‌وه‌يه، هه‌ر به‌ڕێوبه‌رێكى گشتيى ده‌يه‌وێت له رووى ماددييه‌وه لێى سوود مه‌ند بێت بۆيه نه‌كراوه‌ته‌وه، له ئه‌مڕۆوه فه‌رمان بۆ راكێشانى كاره‌با بۆ نه‌خۆشخانه‌كه ده‌ركراوه، بۆ ئه‌وه‌ى به زووترين كات بكرێته‌وه".