سلێمانی.. له رووداوێكی هاتووچۆدا هاووڵاتییه‌ك گیانی له ده‌ستدا
ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون
K24 - سلێمانی:
به‌هۆی رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی سه‌ره‌كی دوکان – سلێمانی، هاووڵاتییه‌ك گیانی لەدەستدا و ژمارەیەك هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئەمڕۆ هەینی 1ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، چوار ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی سلێمانی – دوکان، خۆیان به به‌یه‌كدا كێشاوه و به‌هۆیه‌وه کەسێک گیانی لەدەستداوە.
وه‌ك هاتووچۆی سلێمانی ئاشكرای ده‌كات، رووداوه‌كه له نزیك ناحیه‌ی پیره‌مه‌گروون روویداوه و و به‌هۆیه‌وه چه‌ند هاووڵاتییه‌كیش بریندار بووه‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی هاتووچۆ، ته‌رمی هاووڵاتییه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه و بریندارانیش بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ئ. م