تورکیا داود باغستانی دەستگیر کرد

وەکو سەرکردەی پەکەکە ناوی دەبات

K24 – هه‌ولێر:

داود باغستانی، سەرۆکی دەزگای ئیسرائیل - کورد، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە باکووری کوردستان و لە باشووری پارێزگای ئەدەنە دەستگیرا کرا.

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، داود باغستانیان لەگەڵ سێ کەسی دیکە دەستگیرکردووە و بە گوێرەی هەواڵێکی ئانادۆڵیش: "پۆلیس دەستی گرتووە بەسەر چەند بەڵگەیەکی ئەلیکترۆنی و شەش مۆبایلیدا".

سایتی دەیلی سەباحی نزیک لە حکوومەتی تورکیا، لەبارەی داود باغستانی نووسیویەتی: "ناسنامەی ساختەی بەکارهێناوە و پەیوەندی لەگەڵ کەجەکە، پەکەکە، پەیەدە و پژاک هەبووە و لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕوپاگندەی بۆ تیرۆر کردووە".

داود باغستان سەرۆکی سەرۆکی دەزگای ئیسرائیل – کوردە. هەروەها، سەرنووسەری گۆڤار و رۆژنامەی ئیسرائیل کوردە کە لە ئۆرشەلیم چاپ دەکرێت.

پێشتریش، بەرپرسی تەلەڤزیۆن و گۆڤاری ماف بووە و لە چەندین چالاکی میدیایش لە بەشە جیاوازەکانی کوردستان بەشداریی کردووە.