خه‌سرۆ گورون له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی نه‌ورۆز كشایه‌وه
خه‌سرۆ گورون به په‌یامێك ماڵئاوایی له یانه‌ی نه‌ورۆز كرد
خه‌سرۆ گورون راهێنه‌ری یانه‌ی نه‌ورۆز دوای شكسته گه‌وره‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یان به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند، به‌مه‌ش ده‌بێته پێنجه‌مین راهێنه‌ر له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان كه له پۆسته‌كه‌ی دوورده‌كه‌وێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 2 شووباتی 2019، خه‌سرۆ گورون له ئه‌كاونتی خۆی له فه‌یسبووك به په‌یامێك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی نه‌ورۆز هه‌ڵگرت و جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه ده‌یه‌وێت شوێنه‌كه‌ی بۆ كه‌سێكی تر چۆل بكات.
خه‌سرۆ گورون نووسیویه‌تی: دوای شكسته‌كه‌مان به‌رامبه‌ر یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و دابه‌زینمان بۆ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی، گه‌یشتمه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه له‌م كاته‌دا ده‌ست له‌كاربكێشمه‌وه و ده‌رفه‌ت به كه‌سانی تر بده‌م تا تیپه‌كه به‌ره‌و پله‌كانی سه‌ره‌وه ببه‌ن.
گورون ده‌شڵێت: داوای لێبوردن له هانده‌ران و خه‌مخۆرانی یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌كه‌م كه به‌رده‌وام پشتیوانی یانه‌كه بوون، ئاواته خوازیشم دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی من تیپه‌كه به‌ره‌و لوتكه ببه‌ن.
یانه‌ی نه‌ورۆز ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی كوردستان له كۆی 14 یاری، 5 بردنه‌وه، 6 به‌رامبه‌ربوون و 3 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 21 خاڵ له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی دێت.