كریستیانۆ چواره‌م خه‌ڵاتی له‌م وه‌رزه به‌ده‌ستهێنا
كریستیانۆ خه‌ڵاتێكی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس برده‌وه
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی بۆ جاری سێیه‌م له‌سه‌ریه‌ك به باشترین یاریزانی مانگ له یووڤێنتۆس ده‌ستنیشانكرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 2 شووپاتی 2019، پێگه‌ی فه‌رمی خانمه پیره‌كه بڵاویكردۆته‌وه كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌لایه‌ن یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی تیپه‌كه‌ی پێدرا، كه ئه‌مه جاری سێیه‌مه له‌سه‌ریه‌ك و جاری چواره‌مه ئه‌م خه‌ڵاته به‌ده‌ست بهێنێت له‌وه‌ته‌ی له هاوینی رابردوو په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆسه‌وه كردووه.
له مانگی رابردوو رۆناڵدۆ دوو گۆڵی تۆمار كرد یه‌كه‌میان له سووپه‌ری ئیتاڵیا به‌رامبه‌ر میلان و دووه‌مشیان له سێریا ئه‌ی به‌رامبه‌ر لازیۆ بوو.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 34 ساڵ، له هاوینی رابردوو ریزه‌كانی ریال مه‌دریدی جێهێشت و به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 30 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یوڤێنتۆس كرد، كریس له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له‌گه‌ڵ یوڤی ئه‌م وه‌رزه 29 یاری كردووه، 17 گۆڵ و 8 ئاسیستی هه‌بووه.