سه‌رۆكی یانه‌یه‌ك له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه داوایه‌كارییه‌كی هه‌یه
سه‌رۆكی یانه‌یه‌ك: شاره‌وانی هه‌ولێر كێشه‌مان بۆ دروست ده‌كه‌ن
ئه‌بوبه‌كر عوسمان سه‌رۆكی یانه‌ی پیشه‌سازی له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه داوا له پارێزگاری هه‌ولێر ده‌كات كێشه‌ی یاریگه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌مرۆ شه‌ممه، 2 شووباتی 2019، ئه‌بوبه‌كر عوسمان سه‌رۆكی یانه‌ی پیشه‌سازی له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه خه‌ریكی بنیاتنانی پرۆژه‌ی بازرگانین له‌سه‌ر زه‌وی یاریگه‌كه‌یان بۆ دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی یانه‌كه‌یان، به‌ڵام له لایه‌ن شاره‌وانی هه‌ولێره‌وه به‌ربه‌ستیان بۆ دروست ده‌كرێت.
سه‌رۆكی یانه‌ی پیشه‌سازی ده‌شڵێت: ئێمه هه‌موو كاره‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی كردووه، هه‌موو مه‌به‌ستیشمان ئه‌وه‌یه كه یانه‌كه پێشبخه‌ین و ئه‌مساڵ یانه‌كه بۆ خولی پله‌یه‌ك سه‌ربخه‌ین.
یانه‌ی پیشه‌سازی له خولی پله‌دووی كوردستان یاری ده‌كات، یه‌كه‌مین یاری خۆی له‌م وه‌رزه رۆژی دووشه‌ممه به‌رامبه‌ر یانه‌ی نیشتیمانی هاوشاری یاری ده‌كات.