كێ ده‌بێته ڕاهێنه‌ری یانه‌ی نه‌ورۆز؟
ئه‌و كه‌سه دیاریكرا كه به‌شێوه‌ی كاتی شوێنی خه‌سرۆ گورون ده‌گرێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی خه‌سرۆ گورون راهێنه‌ری یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند، سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی ئه‌م یانه‌یه به كوردستان24ـی راگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پرسیار عه‌بدولڕه‌زای یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری ئه‌م وه‌رزه‌ی نه‌ورۆز، یانه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات.
خه‌سرۆ گورون دوای شكسته گه‌وره‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یان به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند.
له‌مباره‌یه‌وه جێگر عه‌بدوڵڵا سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی نه‌ورۆز به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه خه‌سرۆ گورون بڕیاری خۆیداوه و سبه‌ی له كۆبوونه‌كه‌دا تاوتوێی بابه‌تی شوێنگره‌وه‌ی ئه‌م راهێنه‌ره ده‌كه‌ین.
جێگر عه‌بدوڵڵا به كوردستان24ـی گوت: به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پرسیار عه‌بدولڕه‌زا له ڕووی هونه‌رییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی یانه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 2 شووباتی 2019، خه‌سرۆ گورون له ئه‌كاونتی خۆی له فه‌یسبووك به په‌یامێك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی نه‌ورۆز هه‌ڵگرت و جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه ده‌یه‌وێت شوێنه‌كه‌ی بۆ كه‌سێكی تر چۆل بكات، ده‌شڵێت: دوای شكسته‌كه‌مان به‌رامبه‌ر یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و دابه‌زینمان بۆ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی، گه‌یشتمه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه له‌م كاته‌دا ده‌ست له‌كاربكێشمه‌وه و ده‌رفه‌ت به كه‌سانی تر بده‌م تا تیپه‌كه به‌ره‌و پله‌كانی سه‌ره‌وه ببه‌ن.
یانه‌ی نه‌ورۆز ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی كوردستان له كۆی 14 یاری، 5 بردنه‌وه، 6 به‌رامبه‌ربوون و 3 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 21 خاڵ له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی دێت.
