ده‌ستبه‌رداگرتنی سێ مووشه‌ك بۆ ئامانجكگرتنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان پشتڕاست ده‌كرێته‌وه
15 خووله‌ك مابوو كارله‌كار بترازێ

K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌زیره رایگه‌یاند، فرقه‌ی حه‌وته‌می هێزه‌كانییان له كێوماڵێكدا، ده‌ستیان به‌سه‌ر سێ مووشه‌كی جۆری گراددا گرتووه، كه ئاماده‌كرابوو ئاراسته‌ی بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی سه‌ربازی بكرێت.
بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د، گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایه له عێراق و رۆژی 26ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به سه‌ردانێكی نهێنی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له بنكه‌كه به‌سه‌ر كرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی جه‌زیره، ئه‌و سێ مووشه‌كه له جۆری گرادبووه، له رێگه‌ی ئامێرێكی ته‌وقیتكردنه‌وه، كاتی ئاراسته‌كردنی بۆ بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د دیاریكرابوو، به‌ڵام ته‌نها 15 خووله به‌ر له ته‌قاندنییان، توانیویانه ته‌وقیته‌كه‌ی رابگرن.
ئه‌و سێ مووشه‌كه، له ناوچه‌ی "دۆلاب"ی ناحیه‌ی به‌غدادی رۆژئاوای پارێزگاری ئه‌نبار ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، به‌ڵام تا ئێستا كه‌س به تێوه‌گلان له دانانی ئه‌و مووشه‌كانه ده‌ستگیر نه‌كراوه و ئاماژه‌ش به‌وه نه‌كراوه، درووستكراوی چ وڵاتێكن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر ئه‌مه‌ریكا، به‌رپرسانی به‌غدای له به ئامانجگرتنی هێزه‌كانیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه و به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودیش، واشنتن زانیاری نهێنی به به‌غدا داوه.
رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی، له ژماره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 30/1/2019 بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا به به‌رپرسانی عێراقی راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ری به ئامانجگرتنی سه‌ربازانیان به‌دیكردووه و رۆژنامه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی: "جووڵه‌ی نامۆی گرووپێكی چه‌كدار ده‌بینرێت كه به ئاشكرا هه‌ست به جێده‌ستی سوپای پاسداران ده‌كرێت له‌سه‌ریان و له ده‌شتی نه‌ینه‌وادا ده‌یانه‌وێت هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌نه ئامانج".
ماوه‌یه‌كه چه‌ند لایه‌نێكی شیعی له عێراق و به‌تایبه‌تیش ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، هه‌ڕه‌شه له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن و دوێنێش له شاری مووسڵ رێگریان له كێوماڵێكی پیاده‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا كرد.
ئ. م