مێسی ته‌نیا له گێمی یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا ریكۆردێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد
مێسی یه‌كه‌م یاریزانه له‌م وه‌رزه له‌سه‌ر ئاستی خوله به‌هێزه‌كانی ئه‌ورووپا ئه‌م كاره بكات
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا له گێمی یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا ریكۆردێكی تۆمار كرد و بووه یه‌كه‌مین یاریزان له‌م وه‌رزه له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر 5 خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا 20 گۆڵ تۆمار بكات.
له گه‌ڕی 22ـه‌می لالیگا، له یاری گه‌ڕانه‌وه‌دا له كامپ نوو بارسێلۆنا میوانداریی ڤالێنسیا ده‌كات و يارييه‌كه‌ش به‌رده‌وامى هه‌يه.
كیڤن گامیرۆ و دانیال باریخۆ له خوله‌كه‌كانی 24 و 32 دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كیان بۆ ڤالێنسیا تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 39 لیۆنێل مێسی له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه و كۆی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی گۆڵه‌كانی ئه‌م وه‌رزه گه‌یانده 20 گۆڵ، به‌مه‌ش لیۆ بووه یه‌كه‌مین یاریزان له‌سه‌ر ئاستی 5 خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا 20 گۆڵ تۆمار بكات.
لیۆنێل مێسی له یاری چوونیش له یاریگه‌ی مێستایا گۆڵی له ڤالێنسیا كرد، به‌مه‌ش تاكه یاریزانه كه توانیویه‌تی 26 گۆڵ له یانه‌ی ڤالێنسیا بكات.
گۆڵه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی گۆڵی ژماره 50 بوو له لالیگا كه به لێدانی سزا تۆماری كردووه و 10 گۆڵیشی تا ئێستا به پێناڵتى به‌فيڕۆ داوه.