سەمای بووک و زاوایەک خۆشەویستی زیندوو دەکاتەوە
خاوەن پێداویستی تایبەتە و سەما دەکات
K24 – ههولێر:
دیمەنێکی دڵڕفێنی رۆژی هاوسەرگیریی کوڕێک خاوەن پێداویستی تایبەت و کچێک، بووتە جێی سەرنجی بەکاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
کوڕەکە لەسەر کورسییە و توانای رێکردنی نییە، بەڵام هاوڕێکانی یارمەتی دەدەن بە پێوە سەما لەگەڵ هاوژینەکەی بکات.
ئەو گرتە ڤیدیۆیە کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە، زۆر کەس بە "خۆشەویستی راستەقینە و پاک" ناو دەبەن و ستایشی ئەو خانمە دەکەن دڵی لە کەسێک گۆڕیوەتەوە کە رەنگە ناتوانێت وەکو کەسێکی ئاسایی رێ بکات.
هەندێکی دیکەش ستایشی هاوڕێکانی زاوا دەکەن، کە بوونە داردەستی و رێگای سەماکردنی بۆ خۆش دەکەن.
H.J