به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی: به‌ریتانیا رێگه‌ی به ئه‌مه‌ریكا نه‌داوه له ئێران بدات
"ئه‌مه‌ریكا متمانه‌ی به عێراق نه‌بووه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌ركه‌وێت"
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی، به‌ریتانیا له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران، پێشنیازێكی ئه‌مه‌ریكای ره‌تكردووه‌ته‌وه، كه پێشنیازی وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له ئێران كردبوو.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه، كه "بی بی سی" بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوو ساڵ به‌ر له‌وه‌ی شه‌ڕی عێراق و ئێران كۆتایی بێت، له مانگی ئادار/ مارسی 1986 ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردبوو، ره‌نگه بۆچوونی به‌ریتانیا ببێته راسته‌قینه و ئێران بتوانێت به‌سه‌ر عێراقدا سه‌ركه‌وێت، به‌تایبه‌تیش دوای كۆنتڕۆڵكردنی نیمچه دوورگه‌ی فاو، له باشووری عێراق.
وه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌كان ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌و پێشڤه‌چوونه سه‌ربازییانه‌یان وه‌ك "هێزێكی پاڵنه‌ری ده‌روونی" بۆ ئێران داناوه.
به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، له "19 و 20ی ئاداری 1986، له واشنتن گفتوگۆیه‌ك له‌نێوان ئه‌مه‌ریكی و به‌ریتانییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو سه‌باره‌ت به شه‌ڕه‌كه، تێیدا به‌روونی بۆ به‌ریتانییه‌كان ده‌ركه‌وتووه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌یانه‌وێت له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق بچنه ناو شه‌ڕه‌كه و رێگری له سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئێران بكه‌ن".
ئه‌و كاتیش هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا روون بووه و بۆچوونه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای ره‌تكردووه‌ته‌وه و وای به‌باش زانیوه به‌شداری نه‌كه‌ن.
ئه‌وكاته وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا گوتوویه‌تی: "سه‌ردانێكی زۆر به سوود بوو، خزمه‌تمان به ئامانجی خۆمان كرد به‌وه‌ی جه‌ختمان له پاڵشتی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردووه له كه‌نداو، به‌ڵام نیگه‌رانی خۆشمان له‌و مه‌ترسییانه ده‌ربڕی كه له ده‌ستێوه‌ردان كرده‌ی سه‌ربازی له شه‌ڕه‌كه، ده‌كه‌وێته‌وه".
شانده‌كه، وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیای راسپاردووه، به‌وه‌ی "نابێت بخزێینه ئه‌وه‌ی پاڵپشتی كرده‌یه‌كی سه‌ربازی بكه‌ین و نه‌توانین كۆنتڕۆڵی بكه‌ین، یان له حاڵه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێك، ره‌نگه ناچاربین پێشبینییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی ده‌ربڕینی پشتیوانی خۆمان بۆیان، بێ هیوا بكه‌ین"، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاش ئه‌و راسپاردانه‌ی به باش زانیوه.
به‌ریتانییه‌كان له به‌ڵگه‌نامه‌كان، ئه‌وه‌یان نووسیوه: "ئه‌مه‌ریكییه‌كان به زیاد له پێویست له‌و بڕوایه‌دان ئێران له جه‌نگه‌كه سه‌رده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر درێژه بكێشێت، بۆیه سیاسیه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌و ئاراسته‌یه‌دا چووه پشتیوانی رژێمه‌كه‌ی سه‌ددام بكات، تا ئه‌و كاته‌ی ئێران ده‌ستبه‌رداری كهللـهڕهقییهكهی خۆی ده‌بێت".
ئه‌مه‌ریكا له‌و بۆچوونه‌دا بووه، كه عێراق چه‌كی پێویستی هه‌بووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران و سه‌ركه‌وتن له جه‌نگه‌كه، به‌ڵام هێشتا متمانه‌ی ته‌واوی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی نه‌بووه.
به‌ڵگه‌نامه‌كه به ناوونیشانی "ئێران/ عێراق پلانی به په‌له‌ی نێوان شانشینی یه‌كگرتوو و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان" بووه و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به پێویستی زانی بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و ده‌ستێوه‌ردان له رێره‌وی جه‌نگه‌كه، دان به‌خۆیاندا بگرن.
به‌ریتانیا پوخته‌ی قسه‌كانی بریتی بووه له‌وه‌ی: "خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان له ناوچه‌كه، باشتر ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر وڵاتانی ده‌وروبه‌ر به شێوه‌یه‌ك سه‌یرمان نه‌كه‌ن كه له شه‌ڕه‌كه‌دا به‌شدارین"، به‌ریتانیا له‌و بڕوایه‌دا بووه، ئه‌گه‌ر پشتگیری ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن له‌و پرسه، زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانییان ده‌گات له ناوچه‌كه.
وه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌ی دواتریاندا به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئێران ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره و ستراتیژییه له ناوچه‌كه و واباشتره وه‌كو رۆژئاوا په‌یوندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵیدا هه‌بێت.
بۆچوونی ئه‌مه‌ریكاش له‌سه‌ر پرسه‌كه جیاواز بووه و باسی له نیگه‌رانییه‌كانی خۆی كردووه به‌وه‌ی كه له ناكاو رژێمی سه‌ددامی ئه‌و كات دابڕمێت له ژێر هێزی ئێران، وه‌ك ئه‌وه‌ی شۆڕشی ئیسلامی له دژی شای ئێران كردی.
ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌وكات باسی ئاماده‌كارییه‌كانی ئێرانی‌یان كردووه بۆ هێرشێكی گه‌وره و پێیانوابووه، كه گورزێكی كوشنده ده‌بێت بۆ عێراق.
به‌ریتانییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا تێگه‌یشتوون، كه نیگه‌رانه له ره‌وشه‌كه و زیاتر له ئه‌گه‌رێك هه‌یه بۆ كه‌وتنی عێراق، هه‌ر ئه‌نجامێكیش بۆ سه‌ركه‌وتنی ئێران له ناوچه‌كه، بۆ ئه‌مه‌ریكا "بێزاركه‌ر" بووه.
جێفری هاو، كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بووه ئه‌و كاته، گوتوویه‌تی: "سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا ویستی ئیران له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه به‌هێزترده‌كات، ئێران نه‌رمه و ده‌توانێت دوای هه‌ر كه‌وتنێك هه‌ستێته‌وه، له هه‌ردوو رووی سیاسی و ئابوورییه‌وه و له په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی ده‌ستگرتنه‌وه راهاتووه".
ئ. م