له په‌خشی راسته‌وخۆ.. سێ عێراقی له‌سه‌ر خومه‌ینی ده‌بێته ده‌مه‌قاڵه‌یان
كه‌ریم نووری له‌گه‌ڵ بێژه‌ری كه‌ناڵه‌كه ده‌بێته ده‌مه‌قاڵه‌یان
K24 - هه‌ولێر:
له په‌خشی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی دیجله، كه كه‌ناڵێكی عێراقییه و باره‌گای سه‌ره‌كی له عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌نه، پێشكه‌شكاره‌كه‌ی به‌ناوی عه‌دنان تائی، له‌سه‌ر خومه‌ینی له‌گه‌ڵ میوانه‌كانی ده‌بێته ده‌مه‌قاڵه‌یان.
كه‌ریم نووری، گوته‌بێژی پێشووی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و میوانێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌كه، به‌هۆی گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكاره‌كه تووڕه‌ده‌بن، به‌تایبه‌تیش كاتێك عه‌دنان تائی، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی "بصراحة" ده‌ڵێت: "من له سه‌رده‌مێك ژیاوم كه خومه‌ینیم ته‌نها وه‌كو ده‌ججال ناسیوه، به‌ڵام ئێوه نه‌وه‌یه‌كی جیاوازن"، ئه‌و گوته‌یه كه‌ریم نووری و میوانه‌كه‌ی دیكه تووڕه ده‌كات.
كه‌ریم نووری به عه‌دنان تائی ده‌ڵێت: "تۆ له‌سه‌رده‌می به‌عس و سه‌ددام حوسێن بووی".
به‌و پێیه‌ش هه‌ر سێ عێراقییه‌كه، به هۆی خومه‌ینییه‌وه ده‌بێته شه‌ڕیان.
گرته ڤیدیۆییه‌كه به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه و به سه‌رسامییه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن، بۆ ده‌بێت عێراقییه‌كان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌ی وڵاتانی دراوسێ ببێته ده‌مقاڵه‌یان؟
مشادة كلامية على الهواء مباشرة بين ٣ عراقيين ..
— Hawar Shafeq (@hawar_shafeq) February 2, 2019
الخلاف لم يكن بسبب العراق و معاناتها ..
بل الخلاف كان بسبب #الخميني
عراقي يسب خميني هذا ما اغضب عراقي اخر مما دافع عنه !
pic.twitter.com/6escm8qe3z