مێسی به‌شداریی له یاری كلاسیكۆ ده‌كات؟
"چاره‌نووسی مێسی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید یه‌كلایی بووه‌وه"
دوای ئه‌وه‌ی له یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی نێوان بارسێلۆنا و ڤالێنسیا گومان له‌سه‌ر پێكانی لیۆنێل مێسی دروست بوو، رۆژنامه‌یه‌كی كه‌ته‌لۆنیا به هه‌واڵێك هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه دڵخۆش ده‌كات.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 3 شووباتی 2019، له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌و یاریزانه سه‌لامه‌ته و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر پێكانه‌كه‌ی نییه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه، مێسی ته‌نانه‌ت پێویستی به‌وه نه‌كردووه پشكنینی پزیشكیش ئه‌نجام بدات، چونكه هیچ ئازارێكی نه‌ماوه و بۆ یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه له جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ئاماده ده‌بێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ئاس جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه له یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا ماسولكه‌كانی ڕانی مێسی تووشی به‌ریه‌ككه‌وتنێكی قورس بۆته‌وه، به‌ڵام هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر نییه و ره‌نگه بۆ كلاسیكۆ ئاماده بێت.
له یاری نێوان بارسێلۆنا و ڤالێنسیا، یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به دوو گۆڵ دواكه‌وت، به‌ڵام مێسی دوو گۆڵی تۆمار كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و ژماره‌ی گۆڵه‌كانیشی له پێشه‌نگی لالیگا گه‌یانده 21 گۆڵ، به‌مه‌ش بووه یه‌كه‌مین یاریزان له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر 5 خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا 21 گۆڵ تۆمار بكات.
.jpg)