ئه‌م یاریزانه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی 2019 شه‌ڕی ململانی كریستیانۆ و مێسی ده‌ستپێكردووه
پێش كریستیانۆ كه‌وتۆته‌وه و خۆی له مێسی نزیك كردۆته‌وه

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی 2019، ململانێی گۆڵكارانی ئه‌ورووپا له نێوان ئه‌ستێره‌كانی ئیسپانیا، فره‌نسا و ئیتاڵیا گه‌رم بووه، یاریزانێكیش ركابه‌ری كریستیانۆ و مێسی ده‌كات.
مێسی سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ته‌نیا یه‌ك مانگ له ساڵی نوێ، به‌ڵام له دوایین یاری خۆی دوو گۆڵی له ڤالێنسیا كرد و به تۆماركردنی 8 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی 2019ـی گرتووه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆش له دوایین یاری خۆی به‌رامبه‌ر پارما 2 گۆڵی تۆمار كرد و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له 2019 گه‌یشته چوار گۆڵ.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، دۆڤان زاباتای هێرشبه‌ری كۆلۆمبی یانه‌ی ئاتڵانتایه كه له دوایین یاری خۆی له جامی ئیتاڵیا دوو گۆڵی له یوڤێنتۆس تۆمار كرد و كریستیانۆی له یه‌كه‌مین ناسناوی ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یوڤی بێبه‌ش كرد.
زاباتای ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له ئێستادا له 2019 توانیویه‌تی هه‌شت گۆڵ تۆمار بكات و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ مێسی هاوتا كردۆته‌وه و پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆش كه‌وتۆته‌وه.
دۆڤان زاباتا له سێریای ئه‌ی ئیتاڵیای ئه‌م وه‌رزه 15 گۆڵی تۆمار كردووه و به جیاوازی 2 گۆڵ له كریستیانۆی پێشه‌نگی خوله‌كه دووره.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ریزبه‌ندی گۆڵكارانی 2019ـیه.
1ـ لیۆنێل مێسی 8 گۆڵ
2ـ دۆڤان زاباتا 8 گۆڵ
3ـ ئیدینسۆن كاڤانی 7 گۆڵ
4ـ فیدریكۆ چیزا 7 گۆڵ
5ـ كلیان مباپێ 6 گۆڵ
6ـ كه‌ریم بێنزێما 6 گۆڵ