زۆربه‌كارهێنانى هه‌ويرى ددان شووشتن بۆ منداڵان زيانى هه‌يه
به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى گه‌وره ده‌بن و ده‌چنه ته‌مه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێى ئه‌مه‌ريكى به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتووه، كه به‌كارهێنانى زۆرى هه‌ويرى ددان شوشتن، مه‌ترسى زۆر بۆ سه‌ر ته‌ندرووستى ددانى منداڵان درووست ده‌كات، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى گه‌وره ده‌بن و ده‌چنه ته‌مه‌نه‌وه.
له توێژينه‌وه‌كه‌دا، ئه‌و منداڵانه‌ى ته‌مه‌نيان له نێوان 3 تا 6 ساڵه وه‌رگيراوه و ده‌ركه‌وتووه، به رێژه‌ى له سه‌دا 40ى ئه‌و منداڵانه‌ى هه‌ويرى زۆرى ددان شووشتن به‌كارده‌هێنن، زۆرتر ددانيان تووشى نه‌خۆشى بووه.
توێژه‌ران داوا ده‌كه‌ن، هه‌ويرى ددان شوشتن هه‌ر جارێك به ئه‌ندازه‌ى ده‌نكێكى بازيلا زياتر به‌كارنه‌هێنرێت.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى توێژه‌ران ده‌ڵێن مادده‌ى فلۆريد رێگرى له شاش بوون و داخوورانى ددانه‌كان ده‌كات، به‌ڵام باشتر وايه زياده‌ڕۆيى له به‌كارهێنانى نه‌كرێت. چونكه زۆر به‌كارهێنانى ده‌بێته هۆى لاوازبوونى ددان و داخوران.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر