پێش یاریی كلاسیكۆ دۆخی دێمبلی ده‌كه‌وێته مه‌ترسی
دێمبلی 3 رۆژ پێش رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید تووشی نه‌خۆشییه‌كی له‌ناكاو هاتووه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، پێش یاریی كلاسیكۆ، دۆخی عوسمان دێمبلی به‌ره‌و خراپی رۆیشتووه و هه‌ڕه‌شه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ره.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 3 شووباتی 2019، پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه كه له دوێنێوه عوسمان دێمبلی یاریزانی بارسێلۆنا پله‌ی گه‌رمی له‌شی به‌رز بۆته‌وه و تووشی په‌تایه‌كی سه‌ختی ئه‌نفلۆنزای بووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێش یارییه‌كه‌ی دوێنێی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا، ڤاڵڤێردی پلانی دانابوو كه دێمبلی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری بكات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ناكاو تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بووه بۆ یارییه‌كه دوورخرایه‌وه.
چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا، بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو له كاتژمێر 11:30 میوانداریی ریال مه‌درید ده‌كات، یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش له 27ـی ئه‌م مانگه له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ده‌كرێت.