پێشبینی ده‌كرێت له‌م كه‌ناڵه سه‌د ملیۆن كه‌س سه‌یری ئه‌م یارییه بكه‌ن
هه‌ر 3 چركه‌یه‌كیش ریكلامكردن له كاتی یارییه‌كه ده‌گاته 5 ملیۆن دۆلار
به نرخترین چالاكی وه‌رزشی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یانه‌كانی نیو ئینگڵاند پاتریۆتس و لۆس ئانجێلێس رامز ململانێی بردنه‌وه‌ی په‌نجاو سێیه‌مین نازناوی سوپه‌ر باول ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ له كاتژمێر 2:30 خوله‌كی به‌ره‌به‌یان لۆس ئانجێلێسی پاڵه‌وانی خولی تۆپی پێی نیشتمانی ئه‌مریكی كه ناسراوه به ئێن ئێف سی، رووبه‌ڕووی نیو ئینگڵاندی پاڵه‌وانی خولی تۆپی پێی ئه‌مریكی ئه‌ی ئێف سی ده‌بێته‌وه.
پێشبینی ده‌كرێت سه‌د ملیۆن ئه‌مریكی ته‌نیا له كه‌ناڵی سی بی ئێس سه‌یری ئه‌م یارییه بكه‌ن، هه‌ر 3 چركه‌یه‌كیش ریكلامكردن له كاتی یارییه‌كه ده‌گاته پێنج ملیۆن دۆلار.
یاریی سووپه‌ر باول بریتیه له یاریی كۆتایی خولی تۆپی پێی ئه‌مریكا و ساڵانه له یه‌كه‌م یه‌كشه‌ممه‌ی مانگی فێبرایه‌ر به كاتی ئه‌مریكا ده‌كرێت، خولی تۆپی پێی ئه‌مریكی له هه‌ر وه‌رزێكدا به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه دابه‌ش ده‌كرێت و له كۆتاییدا پاڵه‌وانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه یاریی سوپه‌ر باول ده‌كه‌ن و ململانێی نازناوه گه‌وره‌كه‌ی تۆپی پێی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.