ڤيديۆ.. له ئه‌مه‌ريكا ئاگر له هێڵه‌كانى شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌رده‌درێت
ئاگريان له هێڵه‌كان به‌رداوه
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى ئه‌و شه‌پۆله سه‌رمايه‌ى رووى له شيكاگۆى ئه‌مه‌ريكا كردووه، فه‌رمانبه‌رانى هێڵه‌كانى ئاسن، بۆ رێگه‌گرتن له به‌ستنى هێڵه‌كان ئاگريان له هێڵه‌كان به‌رداوه.
گوته‌بێژى ره‌سمى كۆمپانياى به‌گه‌ڕخه‌رى هێڵه‌كانى ئاسنى ئه‌مه‌ريكا، ناسراو به " Metra" رايگه‌ياند، كارمه‌ندانى هێڵه‌كانى ئاسن ئه‌و ئاگره‌يان بێ مه‌به‌ست نه‌كردوه‌ته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و سيستمه دانراوه بۆ رێگرتن له به‌سته‌ڵه‌كى هێڵه‌كانى ئاسن و ده‌رچه‌ى غازى سرووشتى به درێژايى هێڵه‌كان دانراوون بۆ ئه‌وه‌ى كاتێك شه‌پۆلى سه‌رما رووى له ناوچه‌كان كرد، له رێى ئه‌و غازه‌وه رێگرى له به‌ستنى هێڵه‌كانى ئاسن و كۆبوونه‌وه‌ى به‌فر له‌سه‌ريان بكرێت.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، كارمه‌نده‌كانى كۆمپانياكه‌يان به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام چاودێرى ئه‌و ده‌رچانه‌ى غاز ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى دڵنيابن له كاركردنيان به شێوه‌يه‌كى درووست.
كۆمپانياكه ره‌تيشيكرده‌وه، ئه‌و ئاگره و ده‌رچه‌كانى غاز هيچ زيانێكيان هه‌بێت و مه‌ترسى بۆ سه‌ر سه‌لامه‌تى رێگه‌ى هێڵى ئاسن درووست بكه‌ن.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر