رۆبینهۆ ئه‌مڕۆ سه‌ركردایه‌تی بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی كرد
رۆبینهۆ تا دێت له خولی نایابی توركیا ده‌دره‌وشێته‌وه و یانه‌كه‌ی له پێشه‌نگی خوله‌كه هێشته‌وه
رۆبینهۆ هێرشبه‌ری به‌رازیلی له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ركردایه‌تی بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی كرد و شوێنی یانه‌كه‌ی له پێشه‌نگی خولی نایابی توركیا پته‌وتر كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 3 شووباتی 2019، له گه‌ڕی بیسته‌می خولی نایابی توركیا، یانه‌ی ئیسته‌نبووڵ باشاك شه‌هیری توركیا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی به‌له‌دییه ئاكهیسار سپۆر بووه‌وه.
له‌و یارییه‌دا باشاك شه‌هیر به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه، رۆبینهۆ گۆڵێكی تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین گۆڵی ئه‌م یاریزانه بوو به‌درێسی یانه‌ی باشاك شه‌هیر.
رۆبینهۆ له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی ئه‌مساڵ به 2 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی سیڤاسسپۆری توركیا بۆ یانه‌ی باشاك شه‌هیر گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی پێشووی 8 گۆڵی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد بوو، به تۆماركردنی گۆڵه‌كه‌ی ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵ یانه تازه‌كه‌ی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه گه‌یانده 9 گۆڵ.
یانه‌ی باشاك شه‌هیر ئه‌م وه‌رزه له كۆی 20 یاری، 13 بردنه‌وه، 5 به‌رامبه‌ربوون و 2 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 44 خاڵ لوتكه‌ی خولی نایابی توركیای گرتووه و به جیاوازی 8 خاڵ له یانه‌ی گاڵاته‌سه‌رای دووه‌م دووره.