چاویش ئۆغلۆ: به‌م نزیكانه سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌م
"توركیا له نزیكه‌وه چاودێری دۆخی عێراق ده‌كات"
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی "ئێن تی ڤی" توركی، مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی به فه‌رمی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌باره‌ی كاتی سه‌ردانه‌كه‌ش گوتی: دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناوخۆیی كه بڕیاره له 31 مارس به‌ڕێوه بچن، ئه‌ردوغان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
چاویش ئۆغلۆ له دیدارێكدا له شاره‌وانی بای ئۆغلۆ له ئیسته‌نبوڵ ئاشكراشیكرد، توركیا له نزیكه‌وه چاودێری دۆخی عێراق ده‌كات. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێستا بونیادنانه‌وه و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی گشتگیر گرنگترین كاره له پێشینه‌كانه له عێراق و هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر هێشتا له‌و وڵاته كۆتایی نه‌هاتوون" و گوتی: "له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كار بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ك چاویش ئۆغلۆ ئاشكرایكرد، به‌م نزیكانه ئه‌و سه‌ردانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات و ئاماده‌كاریش بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌ردوغان بۆ به‌غدا ده‌كه‌ن، كه بڕیاره دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامی بدات.
سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی توركیا له بونیادنانه‌وه‌ی عێراقیش، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته گوتی: ئه‌نقه‌ره به‌ڵێنی پێدانی قه‌رزێكی 5 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به عێراق داوه، كه دوای نه‌هێشتنی داعش له پڕۆژه‌كانی عێراق ده‌خرێته گه‌ڕ.
روونیشیكرده‌وه، پیاوانی كاری توركیا ده‌توانن سوود له‌و قه‌رزه وه‌بگرن و ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ ئه‌و پڕۆژانه ته‌رخانكراوه، كه به بزنسمانه‌كانی توركیا له عێراق ده‌درێت و به‌شێكیشی بۆ بووژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی بازرگانی نێوان توركیا و عێراق دابین كراوه.
H.B