چارەنووسی سالا دیار کرا
پێش گەیشت بە یانە نوێکەی فڕۆکەکەی دیار نەمابوو
K24 – ههولێر:
دوای ئەوەی تیمە فریاگوزارییەکانی بەریتانیا رایانگەیاند، گەڕان بە دوای فڕۆکەکەی سالا بێ سوودە، پارە کۆکرایەوە و تیمێکی تایبەت بۆ گەڕان بەدوای سالادا پێکهات.
سالای ئەرجەنتینی لە یانەی نانتسی فەرەنسیەوە، بە بڕی 18 ملیۆن یۆرۆ، گوازرایەوە بۆ یانەی کاردیف سیتی، بەڵام پێش گەیشتنی، فڕۆکەکەی لە نێوان سنووری فەرەنسا و بەریتانیا دیار نەما.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی، تیمە لێکۆڵەرەوە تایبەتەکان بڵاویانکردەوە: "دەتوانین ئەوە پشتڕاست بکەینەوە کە پاشماوەی فڕۆکەکەمان دۆزیوەتەوە و هیوا نەماوە".
ئێستا ئەو یەکلابووەتەوە کە فڕۆکە تایبەتەکەی سالا و فڕۆکەوانەکە، لە دەریای بەریتانیا کە دەکەوێتە باشووری بەریتانیا و باکووری فەرەنسا کەوتووەتە خوارەوە و هەر لەوێش، ئەو یاریزانە و فڕۆکەوانەکە گیانیان لەدەستداوە.
بە راگەیاندنی ئەم ئەنجامە، خێزان، هاوڕێ و هاندەرانی ئیمیلیانۆ سالا تەواو بێ هیوابوون و مەرگی ئەو یاریزانە بۆیان بووە راستی.
سالای تەمەن 28 ساڵ لە شاری کولولوی ئەرجەنتین لە دایکبووە و لە وڵاتی فەرەنسا پەرەی بە ژیانی وەرزشی داوە.
ئەو یاریزانە، بە 18 ملیۆن یۆرۆ، بووە گرانبەهاترین یاریزانی یانەی کاردیف سیتی ئینگلیزی، بەڵام پێش گەیشت بەو یانەیە و لە 21ی مانگی رابردوو- کانوونی دووەم، فڕۆکەکەی کەوتە خوارەوە و وەک دەڵێن، گیانی لەدەستداوە.
کاردانەوەی هاندەرانی نانتس
تیمەکانی گەڕان بەدوای سالا