نێچیرڤان بارزانی: كار بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كه‌ی میر ته‌حسین به‌گ ده‌كه‌ین
"به‌رده‌وامین له رزگاركردنی ئێزدییه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش"
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له رێوره‌سمی پێشوازیكردن له ته‌رمی میر ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان له هه‌ولێر وتارێكی پێشكه‌س كرد و گووتی: "ئه‌مڕۆ پێشوازی له ته‌رمی مرۆۆڤێكی مه‌زن ده‌كه‌ین كه میر ته‌حسین به‌گه و به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی میر و جڤاتی رۆحانی و سه‌رجه‌م ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان كوردستان ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها گووتی: "میر ته‌حسین به‌گ ماڵئاوایی له ئێمه كرد، به‌ڵام خزمه‌ت و خه‌باتی میر ته‌حسین به‌گ به‌رده‌وام به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه. میر كه‌سێكی چالاك بوو، به‌هۆی به‌شداریكردنی له شۆڕشی ئهیلوول و شۆڕشه‌كانی كوردستان، سه‌دان ئێزدی به‌شداریی شۆڕشی كوردستانیان كرد و تا ئێستاش پێشمه‌رگه ئێزدییه‌كان به‌رده‌وامن له خه‌بات به رۆح و گوڕوتینێكی كوردانه و مه‌ردانه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "میر ته‌حسین ئێزدییه‌كانی هاندا به‌شداریی پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكه‌ن و ئێزدییه‌كان به درێژایی مێژوو ئه‌ركی نیشتمانی خۆیان به‌جێهێناوه، چونكه پارێزگاریكردن له‌م خاكه به‌شێكه له بیروباوه‌ری ئایینی ئێزدییه‌كان".
هه‌روه‌ها گووتی: "په‌رله‌مانتار و نوێنه‌رانی ئێزدییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق دڵسۆزانه كاریان بۆ خزمه‌تكردنی ناوچه‌ی ئێزدییه‌كان و كوردستان بكه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق كار بۆ خزمه‌تكردنی ئێزدییه‌كان بكه‌ین".
هه‌روه‌ها باسی له‌و سته‌م و زۆردارییه‌ی چه‌كدارانی داعش كرد و گووتی: "داعش تاوانێكی زۆر به به‌رنامه و دڕندانه و گه‌وره‌ی دژی خوشك و برا ئێزدییه‌كانمان ئه‌نجامداوه‌و و 6417 كه‌سیان رفاندووه‌و 3542 له‌و ژن و كچانه‌ی رفاندنیان ئازاد كراوون و به‌داخه‌وه هێشتا 3 هه‌زار كه‌س ماوه رزگار بكرێن. داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین هاوكاریمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خوشك و برا ئێزدیانهمان رزگار بكه‌ین و تا یه‌ك كه‌س له ده‌ست چه‌كدارانی داعش مابن سته‌می داعش به‌رده‌وامه و تا رزگار كردنی دوا كه‌سیشیان نووسینگه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌و پرسه كه دانراوه به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه".
هه‌روه‌ها گووتی: "به هه‌وڵ و قوربانیدانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و رۆڵ و سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی شنگال و ناوچه‌كانی دیكه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار كران و كار بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین ئیداره‌یه‌كی شایسته بۆ ئه‌و ناوچانه دابنرێت و ئه‌وه‌ش خه‌ون و ئاواتی میر ته‌حسین به‌گ بوو".