پیاوێک بە فێڵ خۆی دەخات تاکو پارەی دڵنیایی وەربگرێت

لە کامێرای چاودێری فێڵەکەی ئاشکرا دەبێت

K24 – هه‌ولێر:

پیاوێکی تەمەن 57 ساڵ بە فێڵ خۆی بە زەویدا دەکێشێت، تاکو پارەی دڵنیایی تەندروستی وەربگرێت، بەڵام پۆلیس دەستگیری دەکات.

پیاوە ئەمەریکییە و خەڵکی ویلایەتی نیو جێرسییە، لە کافتریاکەی خۆی، کەمێک سەهۆل و ئاو لەسەر زەوی دادەنێت، وا دەریدەخات کە کەوتووە، بەڵام لە رێگای کامێرای چاودێری فێڵەکەی ئاشکرا دەکرێت.

خزمەتگوزاریی و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن پێشکەشی ئەو پیاوە کراوە، بەڵام دوای ئاشکرا بوونی فێڵەکەی، بە تۆمەتی تەزویرکردن دەستگیرا کراوە و خراوەتە زیندانەوە.

BBC

H.J