"بارسێلۆنا ناوێرێت دۆخی پێكانه‌كه‌ی مێسی ئاشكرا بكات"
بارسێلۆنا له ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی وره‌ی یاریزانانی ریال مه‌درید پێكانه‌كه‌ی مێسی ده‌شارێته‌وه
میدیاكانی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆیان زۆرترین هه‌واڵیان له باره‌ی چاره‌نووسی پێكانه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی خستۆته‌ڕوو، رۆژنامه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا و مه‌درید بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بارسێلۆنا پشكنینه‌كانی مێسی بۆ سبه‌ی دواخستووه، له كاتێكدا بڕیار بوو ئه‌مرۆ دووشه‌ممه پشكنینی پزیشكی بۆ لیۆ مێسی بكرێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه به‌رپرسانی بارسێلۆنا له ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی وره‌ی یاریزانانی ریال مه‌درید چاره‌نووسی ته‌واوی پێكانه‌كه‌ی مێسی ئاشكرا ناكه‌ن.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه كه بارسێلۆنا سبه‌ی سێشه‌ممه پێش یارییه‌كه‌ی كلاسیكۆ پشكنین بۆ مێسی ده‌كات و تا پێش یارییه‌كه‌ش بابه‌تی به‌شداریكردنی مێسی له كلاسیكۆ به شاراوه‌یی ده‌هێڵێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ئاسی مه‌دریدی جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه مێسی هیچ ئازارێكی نییه و به ته‌واوه‌تی بۆ كلاسیكۆ ئاماده‌یه، به‌ڵام له پێناو فریودانی یاریزانانی ریال مه‌درید ئه‌م بابه‌ته یه‌كلایی ناكه‌نه‌وه و ده‌یانه‌وێت سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید تووشی دڵه‌ڕاوكێ بكه‌ن.
بڕیاره چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 11:30ـی شه‌و، له یاری چوونی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا له كامپ نوو بارسێلۆنا و ریال مه‌درید رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.