به ڤیدیۆ.. دوای گه‌ڕانێكی زۆر تیمه‌كان فرۆكه‌كه‌ی سالایان دۆزییه‌وه
تیمه‌كانی فریاگوزاری بریتانیا فرۆكه‌كه‌یان له‌ژێر ئاو له نزیك دوورگه‌ی گۆرێنس دۆزیوه‌ته‌وه
تیمه‌كانی فریاگوزاری بریتانیا فرۆكه‌كه‌ی ئیملیانۆ سالای ئارجێنتینیان له‌ژێر ئاو له نزیك دوورگه‌ی گۆرێنس له باشووری بریتانیا دۆزیوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی له لایه‌ن پێگه‌ی بی بی سی بریتانیا بڵاو كراوه‌ته‌وه له نێو فرۆكه‌كه ته‌رمی كه‌سێكیان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا ڕوون نه‌بۆته‌وه كه ئه‌و كه‌سه سالایه یان فرۆكه‌وانه‌كه‌یه، به‌ڵام جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ناسنامه‌ی ئه‌و ته‌رمه ئاشكرا ده‌كه‌ن.
یانه‌ی نانتی فره‌نسا له‌گه‌ڵ یانه‌ی كاردیف سیتی گه‌یشتبووه رێككه‌وتن كه به 15 ملیۆن پاوه‌ند له گواستنه‌وه‌ی زستانه ئیمیلیانۆ سالا په‌یوه‌ندی به یانه‌ی وێڵزییه‌كه بكات، به‌مه‌ش ساڵا له رۆژی 21ـی مانگی رابردوو به فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ داڤیج ئیبۆتسنی فرۆكه‌وان له شاری نانتی فره‌نسا به‌ره‌و كاردیف گه‌شت ده‌كات، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌ی ته‌واو بكات له نێوان سنووری فره‌نسا و بریتانیا فرۆكه‌كه‌ی دیار نامێنێت و نزیكه‌ی مانگێكه تیمه‌كان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ئاسه‌واری فرۆكه‌كه و ته‌رمی سالا و فرۆكه‌وانه‌كه ده‌گه‌ڕان.
