وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و به‌رگرى عێراق كۆبوونه‌وه
بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئيدارەی هەرێمى كوردستانيان تاوتوێكرد
K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتەکانی پێشمەرگە و بەرگری عێراق بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئيدارەی هەرێمى كوردستانيان تاوتوێكرد.
ئەمڕۆ كه‌ریم سنجاری، وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت، لەگەڵ شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، كه پێكهاتبوو له فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یارو‌ڵڵا، جێگری سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و شاندێكی یاوه‌ری کۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا، جگه له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، تیشك خرایه سه‌ر دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و ناوچه‌كه، هاوكات به‌وردی گفتوگۆكرا له‌سه‌ر گۆڕانكارییه ئه‌منییه‌كان و به‌دیاریكراویش بارودۆخی ناوچه كوردستانیيه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
بڕیاریشه له هه‌فته‌ی داهاتوودا لیژنه فه‌رعییه‌كانی هه‌ردوولا ده‌ست به ئه‌نجامدانی كار و كۆبوونه‌وه‌كانیان بكه‌ن.