توێژینەوەیەک کاریگەری دووکەڵی ئۆتۆمبێل لەسەر چالاکی سێکسیی پیاوان ئاشکرا دەکات
ژیانکردن لە نزیک شەقامە سەرەکییەکان زیانی چییە؟
K24 – ههولێر:
توێژینەوەیەک ئاشکرای کردووە، ئەو پیاوانەی لە نزیک رێگا سەرەکییەکان دەژین، لە سەرجێیکردندا لاوازترن.
ئەو ژەهرەی لە ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرەکان دێتە دەرێ، چوونی خوێن بۆ کۆئەندامی زاوزێی پیاوان کەمتر دەکات، لە ئەنجامدانی چالاکی سێکسیی لاواز دەبێت.
زانکۆی گوانگژوی چینی، توێژینەوەکەی ئەنجامداوە و تیایدا ئاشکرا کراوە، ژینگەی پیس کاریگەری لەسەر ئاستی سێکسکردنی پیاوان هەیە.
ئاشکراش کراوە، ئەو ژەهرەی لە ژینگەی پیس هەڵدەمژرێن، کاریگەری لەسەر سییەکان هەیە و وادەکەن پیاوان زووتر ماندوو ببن لە کاتی ئەنجامدانی سێکسدا.
د. شانکون ژاو، لە بارەی توێژینەوەکە دەڵێت: "یەکەمجارە توێژینەوەکەمان پاشماوەی ئۆتۆمبێلەکان لەسەر چووک و ئەندامی نێرینە ئاشکرا دەکات".
دەشڵێت: "لە ماوەیەکی درێژدا، ئەو ژەهرانە، نیگەرانی زیاتر دروست دەکەن چونکە دەبنە هۆی نەخۆشی Erectile Dysfunction ( لاوازیی سێکسی یاخود خۆڕانەگرتن لە بەردەوامی سێکسردن)".
هەر ئەم هۆکارەشە وادەکات، ئەوانەی جگەرە و دووکەڵ هەڵدەمژن، لە سێکسدا لاوازبن.
پسپۆران ئامۆژگاری پیاوان دەکەن، لەو شوێنانە دوور بکەونەوە کە رێڕەوی ئۆتۆمبێلێکی زۆرە و رۆژانەش وەرزش بکەن، چونکە ژینگەیەکی پاک و وەرزشکردن سووری خوێن چالاک دەکەن و دەبنە هۆی بەهێزیی سییەکانیش.
The Sun
H.J