پێشبینیەكانی كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
كەشناسی پێشبینەكانی راگەیاند
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی ھەندێك پەڵە ھەور.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و لەكاتەكانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.
