سیناتۆرێکی ئەمەریکی: نابێ پشت لە کورد بکەین
"ئێمە سوپاسگوزاری كوردین بۆ تێكشكاندنی داعش"
K24 - واشنتن
سیناتۆرێکی ئەمەریکی دووپاتیدەکاتەوە پێویستە لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەیدا رەوشت رەچاو بکرێت و دەشڵێ، نابێت واشنتن پشت لە کورد بکات.
جۆن کێنێدی، سیناتۆرێکی بە کۆمارییەکانە ئاماژەی بەوەدا سەبارەت بە بڕیاری پاشەکشەکردنی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا داوای روونکردنەوەی کردووە چونکە گومانی لە راست و دروستی بڕیارەکە هەیە.
جۆن نیلی کێنێدی، سیناتۆری کۆمارییەکان بە كوردستان24 گوت: "بە هەمان شێوەی ئەو کەسانەی کە ئەمەریکایان دامەزراند و وێڵی ئازادی و چارەی خۆنووسین بوون، گەلی کوردیش مافی خۆیەتی چارەنووسی خۆی بە دەستی خۆی دیاری بکات. زۆر ئەمەریکیش وەک من سوپاسگوزاری کوردن بۆ یارمەتییان لە تێکشکاندنی داعش. کورد هاوڕێی ئێمەن".
گوتیشی: "سەبارەت بە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانمان لە سووریا، جارێ نازانم راستە یان تەنیا دەتوانم بڵێم هێشتا دڵنیا نیم لەوەی بڕیارێکی راست بێت. هەر بۆیە داوام لە کاربەدەستانی هەواڵگری و سەربازی کردووە لەمبارەوە روونکردنەوەمان پێبدەن. دەمانەوێت دڵنیا ببینەوە دوای پاشەکشەمان کوردەکان پارێزراو دەبن. پێویستە پێکهاتەیەکی رەوشتی لەناو سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکادا هەبێت بۆئەوەی دەستبەرداری هاوڕێکانمان نەبین".